Go      بطةرِى
سةرةتا | لةبارةي ئيمةوة | ثةيوةنديمان ثى بكة | نةخشةى جيطاكةمان | عربي | English
بؤ ريكلام كردن لة سةر شويَنى
العين
بؤمان بنوسن:

info@eyeiraq.com
ميوانانى العين
ذمارةى ميوانةكانى سالَى 2010:1192134
كات ذميَر
كات ذميَري بةغدا
كاتذميَرى طرين وض
رِاثرسى
    بةو كوردانةى لة دةرةوةى ولَات ئةلَيي وةرةوة بؤ كوردستان

ئةنجامةكان
نرخي دراو
كةش و هةوا
   
ريكلامةكان

كرى
زياتر
ريكلامةكان

ئاذانسى العين بؤ راطياندن نوسينطةى هةولَير ثيَويستى بة ضةند كةسيَكى بة توانا لة
زياتر
for test
  دريژه ى هه والًه كان
  

خةلاَتي نوبيلي ئاشتيي ئوَباما بوَضي ؟
10/10/2009
العين /
له‌ رِاپۆرتێكى ئاژانسى هه‌واڵی رِۆیته‌رزدا هاتووه‌ كه‌ به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نۆبێلى ئاشتى له‌لایه‌ن باراك ئۆباماوه‌، زۆر له‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كانى خسته‌ گومانه‌وه‌ له‌وه‌ى ئه‌م رِێزلێنانه‌ "بۆچى؟".

هه‌ر له‌ رِاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان جه‌ماوه‌ریبوونى ئۆباما له‌ نێو هه‌ندێ وڵاتى ئه‌وروپا و وڵاتانى تر رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر زوو دواى رِاگه‌یاندنى خه‌ڵاتى نۆبێڵى ئاشتى، له‌ نێو سایته‌كانى سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت باسوخواسێكى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌، یه‌كێك له‌و ماڵپه‌رِانه‌ ماڵپه‌رِى "Twitter" بوو كه‌ ماڵپه‌رِێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و هه‌ركه‌سێك بابه‌تێك یا كۆمێنتێكى هه‌بێ لێی بڵاو ده‌كاته‌.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ كۆمێنتێك له‌و ماڵپه‌رِه‌دا به‌شداریی كردبوو، به‌ ته‌نزه‌وه‌ له‌باره‌ى خه‌لاته‌كه‌ى ئۆباماوه‌ نووسیبووى: "بۆ خه‌ڵاتى نۆبێڵى پێنادرێت، هه‌رچ ته‌بێت دوو سێ كتێبى نووسیووه‌!".

له‌ رِاپرسییه‌كى رِاسته‌وخۆى كه‌ناڵى MSNBC پرسیار كرا ئاخۆ ئۆباما شایانى ئه‌و رِێزلێنانه‌یه‌ یا نا، نزیكه‌ى 62%ى زیاتر له‌ 194,000 وه‌ڵام گوتیان "نه‌خێر"، 24% یان گوتیان "به‌ڵێ"، له‌كاتێكدا 13% گوتیان رِۆچێك دابێت "به‌ڵێ" به‌ڵام ئێستا زۆر زوو بوو.

شایانى باسه‌ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ئاشتیی نۆبێل له‌لایه‌ن ئۆباماوه‌ له‌و كاته‌وه‌ دێت كه‌ ئۆباما فه‌رمانى دابوو 21,000 سه‌ربازى تر رِه‌وانه‌ى ئه‌فغانستان بكرێت.


طشت مافةكان ثارِيزراوة © ئاذانسى العين بؤ راطةياندن
Designed by Orinet